پێرسۆنێلی عه‌وارزی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی خۆیان و هاوكاره‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، په‌یمانكاری شیركه‌ت سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی له‌سه‌ر كار ده‌كردووه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری خۆیان به ئیداره‌ی كار بناسێنن. كارمه‌ندانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین به‌نێر به‌ناوه‌ڕۆكی “تا كاتێك كه به‌رپرسان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی نه‌كه‌ن، دادپه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌دی نایه‌ت” له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له كۆی ٥١ كه‌س له كارمه‌ندانی عه‌وارزی كه له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری پاره‌كه‌وه بیلاتهكلیفن، ١٣ كه‌سیان ٤ مانگه هیچ حقووقێكیان پێ نه‌دراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ساڵی ڕابردووه‌وه كه په‌رداخت عه‌وارز كراوه به ئێلكترۆنیكی، كارمه‌ندانی عه‌وارزی قه‌زوێن تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بوون.