کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌د

ادامه تجمع پرستاران بیمارستانهای مشهد2

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی كارانه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی یاسای په‌ره‌ستاری، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوراسان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ١٦ مانگ كارانه‌ و زێده‌كارییه‌ دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست “كه‌م كردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كارانه‌كه‌یان” كه‌ به‌ پێی ته‌رحی “قاسده‌ك” هه‌ژمار ده‌كرێ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی یاسای په‌ره‌ستاری، ناڕازیین.