ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خشی یاسووج به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به موتاڵباته‌كانیان بوون.
ئه‌م په‌ره‌ستارانه كه قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌ستوون له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “وه‌ڵامی فیداكاریی، بێكاریی نییه” و “كۆرۆنامان شكست دا به‌ڵام بێكار كراین” له‌ئاست دانه‌مه‌زراندنیان له لایه‌ن زانكۆی علووم پزیشكی یاسووج، به‌دوای كۆتایی قه‌رارداده‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر مه‌عاونتی په‌ره‌ستاری وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم سه‌باره‌ت به كه‌مبوونی هێزی په‌ره‌ستاری له ڕۆژانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه هه‌روا به‌رده‌وام بێ، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی په‌ره‌ستار به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.