
ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خش له گیلان كه له قه‌یرانی كۆرۆنا و له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به واده‌ی دامه‌زراندن له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره كاریان ده‌كرد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی ستادی مه‌ركه‌زی زانكۆی علووم پزیشكی گلان له ڕه‌شت كۆبوونه‌و و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان، پێشنیاری قه‌راردادی كورت ماوه‌ی ٨٩ ڕۆژ به بێ مه‌زایا و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ئێعتڕازیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، ئه‌م په‌ره‌ستارانه كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان و به سه‌رنج دان به كه‌مبوونی په‌ره‌ستار له ناوه‌نده‌كانی چاودێری تایبه‌ت به تووشبوانی كۆرۆنا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن ده‌ربڕی بوو، له‌ئاست وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و زانكۆی علووم پزیشكی ناڕازیین.
