کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی و مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

ادامه تجمع و اعتصاب کارگران مجتمع نیشکر هفت تپه

ادامه تجمع و اعتصاب کارگران مجتمع نیشکر هفت تپه

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ بۆ ٢٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست بیلاته‌كلیفیی كاری، به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په‌، سه‌ره‌تا له‌ ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و پاشان به‌ ڕێپێوان له‌ئاست شاری شووش و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ ڕووحانی، ئۆستاندار و فه‌رماندار وهه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری شووش، خوازیاری پێدرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكاران، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌ركراویان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی هه‌فت ته‌په‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ته‌ دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌د به‌یگی بوون.