ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه هه‌ندێكیان وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردبوو، ڕایانگه‌یاندووه “ناكۆكی له نێوان شاره‌داریی ئه‌هواز و شیركه‌تی كه‌یسۆن و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به شێوازی په‌رداخت كردنی بودجه به پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، بووه‌ته هۆی په‌ك كه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و دووكه‌ڵی ئه‌م ناكۆییانه چووه‌ته چاوی كرێكارانه‌وه.” له‌مێژه ژیانی كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه به كاری نیگه‌هبانی له كارخانه و به‌دواداچوون بۆ دواخرانی ١٨ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخرایان. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌ندێكیان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان به ناچاری ڕوویان كردووه‌ته كاری دووهه‌م له‌وانه، به‌نایی و موسافیر كه‌شی.