سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی په‌یمانی مۆخابه‌راتی ته‌ورێز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر مۆخابه‌راتی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ناڕازیی مۆخابه‌راتی ته‌ورێز له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م ناوه‌نده بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له شیركه‌تی مۆخابه‌رات ده‌خاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر ساڵی ٩٩دا، ئه‌م به‌ڵێنه هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. پێویسته بوترێ كه به پێی ماده‌ی ٤٨ی یاسای كاری ڕژیم، ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه یاسای ئیداره‌ی كار ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له سیستمی ئیداره‌یان به‌كرده‌وه ده‌ربێنن.