ڕۆژی یه‌كشه‌مممه ٢٢ی پۆشپه‌ڕ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌م حه‌فته‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارنی شاره‌داریی مێهریز له ئۆستانی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ١٥٠ كرێكاری شاره‌داریی مێهریز له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراوی دوو مانگیان بوون. به وته‌ی ناڕازیانی به‌شداربوو، ژماره‌یه‌كی به‌رین له كرێكارانی شاره‌داری، به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستیه‌كانی ژیان، توانای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌زینه‌ی ژیانی خویان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه و هه‌ربۆیه بڕیاریان داوه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌ڕۆنه‌وه سه‌ركار و به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن.