ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گوندی ئۆمولته‌میری ئه‌هواز له ئاست كێشه‌ی كه‌مبوون و قه‌تع بوونی به‌رده‌وامی ئاو، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانداریی ڕژیم له ئه‌هواز له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی ناڕازی، به‌په‌له خۆی گه‌یاندووه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و به‌ڵێنی به دانیشتووانی گونده‌كه داوه كه كێشه‌ی ئاویان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات. شایانی باسه، دانیشتووانی گوندی ئۆمولته‌میر به نیسبه‌ت قه‌تع بوونی ئاوی ئه‌م گونده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێی به‌رپرسانن.