كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی تاران كه له ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی ٤ له‌سه‌دی حه‌قی شۆفیرانی خانه‌نشین كرا‌و ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
شۆفیرانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ٨ مانگ به‌سه‌ر خانه‌نشینی ئه‌واندا تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی ٤ له‌سه‌دی پێوه‌ندیدار به كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ناچارن له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان. ڕاشیانگه‌یاندووه: ناوه‌ندی ئۆتوبووسڕانی حقی ٤ له‌سه‌دی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانی شۆفیرانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.