کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بازاڕییانی قۆروه‌

تداوم تجمعات اعتراضی کسبه قروه

تداوم تجمعات اعتراضی کسبه قروه

كۆمه‌ڵێك له‌ دووكاندارانی پاساژه‌كانی قۆروه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، به‌دوای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی ته‌عتیلی بازاڕ و پشتیوانی نه‌كرانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی “ئیمام جومعه‌ی” قۆروه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌، ده‌وڵه‌ت هیچ ڕێكارێكی بۆ پشتیوانی له‌ بازاڕییان دیاری نه‌كردووه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ باس ده‌كرێن بۆ بازاڕییان نه‌ناسراوه‌، چونكه‌ هه‌تا ئێستا هیچ یارمه‌تییه‌كی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی كه‌ بۆ توێژی زیان به‌ركه‌وتوو له‌به‌ر چاو گیراوه‌، به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه‌.