ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، په‌ره‌ستارانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی كارانه و زێده‌كارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی درۆینه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌م ئۆستانه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌رپرسانی زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستان و سه‌رۆكی زانكۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆینه به مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی كه‌م و كۆڕییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین و به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حقووقی دواخراوی كارمه‌ندان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كایه به ئامار و ژماره‌كان بكه‌ن. ده‌شڵێن: له ئۆستانی ئازه‌ربیاجانی غه‌ربی نزیكه‌ی ٧ هه‌زار كه‌س له په‌ره‌ستاران، یه‌كساڵه حقووقه‌كانیان دواخراوه و زانكۆی علووم پزیشكی ورمێ خۆ له په‌رداخت كردنی بڕی ٦٧ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نی په‌ره‌ستاران ده‌بوێرن.