خه‌ڵكی شاری گۆلشه‌هر له گۆلپایه‌گان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕۆكردنی زبڵی نه‌خۆشخانه‌كانی گۆلپایه‌گان، گوگد و خانسار له زه‌وییه‌كانی گۆلشه‌هر، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی گۆلشه‌هری گۆلپایه‌گان ڕاگوێزرانی زبڵه‌كان بۆ ئه‌م زه‌وییانه به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و نه‌خۆش كه‌وتنی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌زانن و ئه‌م كاره‌ی كاربه‌ده‌ستان به غیانه‌ت له‌دژی خۆیان ده‌زانن. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه وه‌ها كارێك، ژینگه له‌ناو ده‌بات ده‌ڵێن: كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به‌م كاره، شوێنی ژیانی خه‌ڵك ده‌گۆڕن بۆ ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندرووست. به‌جۆرێك كه ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت منداڵان تووشی نه‌خۆشینی واگیردابوون.