
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی كۆتایی كاریان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كارفه‌رما هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنای له ئێختیار دانه‌ناون و به بێ هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی خه‌ریكی كارن.
