به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدۆڵلا بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی خوزستان خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران به‌دوای داواكاری خواسته‌كانیان له لایه‌ن شاره‌داره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كرا.