كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه ئاب”ی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئازه‌رئابی ئه‌راك ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له پشتیوانی له هاوكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێت”، خوازیاری ئازادكردنی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكاران كه به‌نیازبوون كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شیركه‌ت، له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.