ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی ئازه‌رئابی ئه‌راك بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئازه‌رئابی ئه‌راك له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی شۆغڵی و دۆخی ناله‌باری كاره‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه له مه‌یدانی ماشێن سازیی شاری ئه‌راك كۆبوونه‌وه و یه‌ك حه‌فته‌یان ده‌رفه‌ت به سه‌هامداری سه‌ره‌كیی شیركه‌ت داوه تا كێشه‌ی كرێكاران چاره‌سه‌ر كات. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ی به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.