کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

تداوم اعتصاب و اعتراض کارگران نیشکر

تداوم اعتصاب و اعتراض کارگران نیشکر

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ بۆ ٢٠هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان بۆ خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی به‌ وتنی چه‌ندین دروشم و له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین نوسراوه‌، خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆسه‌ر كار، كۆتایی به‌ په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرێكارانی ناڕازیی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته‌ بوون. ئه‌م كرێكارانه‌ پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو، تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.