کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین كراوان له‌ تاران

بازنشستگان بار دیگر مقابل سازمان

بازنشستگان بار دیگر مقابل سازمان

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشین كراوانی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی به‌رنامه‌ و بوودجه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك “تا كاتێك كه‌ مافی خۆمان وه‌رنه‌گرین، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرین” و “گوزه‌ران و ده‌رمان، گرانی و ئاوسان”، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌رۆكی سندوقی خانه‌نشینی به‌ دواكارییه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین كراوان له‌ كۆتایی ساڵی ٩٧وه‌ په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و هه‌تا ئێستا خانه‌نشین كراوان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵامێكی ئۆتۆیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ئێعتراز و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م توێژه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.‌