ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بۆ چه‌ندمین جار كرێكارانی سه‌دی چه‌م شێر گه‌جساران له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، كه ١١ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستا به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان نه‌یانتوانییوه جل و به‌رگ و پێداویستییه‌كانی مه‌دره‌سه‌ت بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن. شایانی باسه، كرێكارانی به كۆبوونه‌وه و له ڕێگه‌ی وتنی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.