ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كۆنتۆر سازی، ئه‌مجاره به ڕوویشتن بۆ شاری تاران و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای “مۆجته‌مه‌عی تایبه‌ت به پێڕاگه‌یشتن به گه‌نده‌ڵی ئابووری” سه‌باره‌ت په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ساڵی ٨٧ كه ئه‌م شیركه‌ته سپێرداروه به كه‌رتی تایبه‌ت، كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش ده‌ستی پێكردووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، ١٨٠ كه‌س له كرێكاران به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكار كه له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیی ماونه‌ته‌وه له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٣٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون.