ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خانه‌نشین كراوی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشین كرا‌و له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان و له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشوو له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ئێمه‌ی خه‌ڵكی ئێران، ژیانی دژوار و ژێر هێڵی هه‌ژاریمان هه‌ڵنه‌بژاردووه. ئه‌وه ئێوه‌ن ژیانی پڕ له نههامهتیتان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندووه” له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نووسراوه له‌وانه “نه دزی، نه ژێرده‌سته‌ییه، ئه‌وه درووشمی خه‌ڵكه”، “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی مۆعه‌لیم بۆ سه‌ره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری”، “مۆعه‌لیمی به‌ندكراو ده‌بێ ئازاد بكرێت” و “به‌رابه‌ر كردنی حقووقی مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشین كرا‌و”، خوازیاری ئازادكردنی سه‌رجه‌م مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو له زیندان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای خزمه‌تگوزاری كشوه‌ری، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای ده‌ره‌جه به‌ندی پیشه‌كان و دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندن بوون.