كۆمه‌ڵێك له موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی داراب، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زرانیان له ئاموزش و په‌روه‌رش، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م موڕه‌بیانه كه له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی له‌وانه، فه‌رمانداریی، نووسینگه‌ی ئیمام جومعه و نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له مه‌جلیس له داراب و زه‌رین ده‌شت، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریانن، له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵی ٩٤ به‌خشنامه‌یه‌ك ناردرا بۆ ئه‌م شارستانه كه تێدای ئاماژه به‌وه كرابوو، ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌توانێ مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی به شێوه‌ی حه‌قولته‌دریسی دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام له شارستانی داراب به‌هۆی ئه‌وه‌یكه هیچ ئاسته‌نگییه‌ك بۆ ژماره‌ی مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌م به‌خشنامه‌یه ڕه‌چاو نه‌كرابوو، ئه‌و مۆره‌بیانه‌ی كه هه‌ندێكیان پێشینه‌ی ١٤ تا ١٥ ساڵ كاریان بووه دانه‌مه‌زراون.