كرێكارانی یاریگای زه‌نجان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یاریگای وه‌رزشی زه‌نجان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ته‌عتیل كراوه و كرێكاره‌كانی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا، حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان پێدراوه. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.