سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیج فارس به دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به گوڕینی بارودۆخی كاری كرێكاران، جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، به ڕووشتن بۆ تاران و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، به مه‌به‌ستی پێڕانه‌گه‌یشتن به مافه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه له كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانداری شاری ئیسلام شار به‌ڵێنی به جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیانی دا و ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر كاتی ویست كه هه‌موو كرێكاران به پێی یاسای سپاردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی كارفه‌رما مافی ئه‌وه‌ی نییه تا ٥ ساڵ كرێكاران ده‌ربكات، به‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام هێشتا ئه‌م كرێكارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.