کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی زاهدان و ده‌ركردنی نوێنه‌ری كرێكاران

تداوم تجمع کارگران راه آهن زاهدان

تداوم تجمع کارگران راه آهن زاهدان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، له‌ ئه‌نجامی درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی زاهدان به‌ داخوازیی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری “ڕه‌یل سه‌نعه‌ت كاران”ی ئه‌مشاره‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركرا

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌نجامی چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، “حه‌مزه‌ كوردته‌مین” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ ڕویشتن بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران بوو. به‌ڵام به‌ جیاتی وڵام دانه‌وه‌ ناوبراوی له‌ سه‌ر كار ده‌ركرد.