كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی خزمه‌تگوزاریی و ئه‌ندازیاریی هێڵی ئاسنی زاگرۆس، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس كۆببوونه‌وه، له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاند كه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان چه‌ندین مانگه وهدواكهتووه و به‌هۆی كورت ماوه بوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییش ناڕازین. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه پێشتریش به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار به كێشه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك وڵامی به خواسته‌كانیان نه‌دابۆوه.