کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هێڵی ڕاگرتنی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان

تداوم تجمع کارگران خط و ابنیه فنی راه آهن خراسان

تداوم تجمع کارگران خط و ابنیه فنی راه آهن خراسان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارنی به‌شی ڕاگرتنی ڕێگای ئاسنی خۆراسان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی نیشابوور، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌ كاتێكه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ به‌شی ژێربه‌نایی ڕێگه‌ی ئاسن سپێردرا به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌وان له‌و كاته‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕوون و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان، نه‌ته‌نیا به‌ڵێنه‌كان به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌، به‌ڵكوو به‌ كێشه‌كانیشان زیاتر بووه‌.