كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سازمانی خسووسی سازیی كه ئێستا ماوه‌ی یه‌ك ساڵه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ نه‌یانتوانیوه ببنه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی شیركه‌ت و هه‌روه‌ها له‌و كاته‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه ڕاگیراوه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست داهاتووی كاریان، داوایان له كاربه‌ده‌ستان كردووه كه به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕابگه‌ن. شایانی باسه، كرێكارانی هێپكۆ به لانی كه‌مه‌وه حه‌فته‌یه‌كه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نه‌بوون.