ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، ئاسایش و دادگوسته‌ری و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، خوازیاری ئازادكرانی بێ شه‌رتومه‌رجی “یوسف به‌همه‌نی، مه‌سعوود حیوری، حه‌مید مۆبه‌یه‌نی و ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی” بوون. شایانی باسه، ئه‌م چوار كرێكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان و هه‌روه‌ها پێڕانگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌یان، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵه‌كانی پارێزه‌ی ئه‌م چوار كه‌س بۆ ئازاد كردنیان هه‌تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.