كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوود له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له شاری شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركار و گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی نهیشهكهریش بۆ پشتیوانی له‌م كرێكارانه، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌م ته‌وه‌ره، بڕیاریان داوه كه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به گوێ به‌رپرسان بگه‌یه‌نن. ده‌شڵێن: بڕیاربوو ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌رمانان، حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و گه‌لاوێژی ئه‌مساڵیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و كارفه‌رما ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵیی، ناتوانن حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكه‌ن.