کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

تجمع کارگران غیر نیشکری هفت تپه

كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری قالیباف بۆ شاری شووش، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زیاتر له‌ ١١٥ كه‌س له‌ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌ كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو له‌ زه‌ییه‌كانی چه‌وه‌نده‌ر له‌م دامه‌زراوه‌یه كاریان ده‌كرد، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌حاڵێكدا كه‌ به‌ڵێنیان پێ دابوون كه‌ بارودۆخی كاریان بگۆڕێت، به‌ڵام به‌دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چه‌وه‌نده‌ر به‌جێگه‌ی گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌شڵێن: به‌ پێی یاسای ئیداره‌ی كار، هه‌ر كه‌سێك كه‌ ٦ مانگ له‌ شوێنێك كار بكات و بیمه‌كه‌ش په‌رداخت بكرێت، ده‌بێ بارودۆخی قه‌رارداده‌كه‌ی بگۆڕێت. شایانی باسه، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی هه‌فت ته‌په‌ش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی زێده‌كارییه‌كه‌یان ده‌ستیاندابووه‌‌ كۆبوونه‌وه‌.