كرێكارانی ناڕازیی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، بۆ ٥٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، له‌ئاستی شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ش ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به وتنه‌وه‌ی درووشم و سوخه‌نڕانی، له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت جه‌ختیان كرده‌وه. شایانی باسه، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانیش به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، پشتیوانیان له كرێكارانی هه‌فت ته‌په كردووه.