كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان بۆ چه‌ندمین جار كۆبوونه‌وه.
كرێكاران هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداختی خێرا و بێ مه‌رجی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، پێش‌گرتن به سپێردرانی ده‌موده‌زگاكانی شیركه‌ت به كه‌سانی دیكه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حوكمه ده‌ركراوه‌كان له‌دژی كرێكاران و پشتیوانانی كرێكارانی حه‌فت ته‌په كرده‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون.