ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی كرێكاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرێكارانی ناڕازیی له‌م كارخانه‌یه بۆ ١٤هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “یوسف به‌همه‌نی” كه له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ڵێنه‌كانی دادستان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كرێكارانی به در‌و ناوبرد و هه‌روه‌ها “ئیمان ئه‌خزه‌ره‌ی و مه‌حموود خۆدایی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ده‌وترێت له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شداربوو له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.