كرێكارانی نه‌وت و گازی جنووبی ئیزه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌ره‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له لاوان و كرێكارانی مانگرتووی پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی جنووب، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا، له‌ئاست وه‌ده‌ینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر درێژه دان به مانگرتنه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كه‌یان، ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری سه‌رنج دان به‌رپرسان به مۆتاڵباته‌كانیان بوون.