ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارنی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ بیست و نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ئاست بارووخۆی ناله‌باری بژێوی و پیشه‌یی، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری و ڕێپێوان له ئاست شاری شووش، هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، سه‌ره‌تا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری و پاشان ڕێپێوان له ئاست شاری شووش و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری “پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌رارداده‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌ركراویان بۆسه‌ر كار، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ته دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی بوون.