ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ر، كرێكارانی ناوچه‌ی ئابووری و وزه‌ی پارسی عه‌سه‌لوویه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناوچه‌ی ئابووری و وزه‌ی پارسی عه‌سه‌لوویه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به “جێگیر كردنی زۆره‌ملیی كرێكاران و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ناستانداردی “ڕۆژكاری” كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نووسراوه خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.