کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مێترۆی تاران

146h

146h

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مێترۆی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له‌ حه‌ساری شیركه‌تی مێترۆی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی ناڕازییان ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران به‌نیازه‌ به‌ گۆڕینی شێوازی قه‌راردادی ئه‌م كرێكارانه‌، قه‌رارداده‌كانیان له‌ دائێمییه‌وه‌ بكات به‌ په‌یمانی. پێشتریش كرێكارانی خزمه‌تگوزاری هێڵی یه‌كی قه‌تاری شاریی تاران كه‌ ژماره‌یان ٢٥٠ كه‌س ده‌بوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندابووه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی “مودیری بێ لیاقه‌ت، ئێستعفا ئێستعفا”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان ببوون.