به سه‌دانی كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای داواكاری به‌رپرسی به‌سیجی كرێكاری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئۆستانی كرمان، سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان، هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.