كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی چادرملو له شاری یه‌زد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیان باره‌كان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له ئاست وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئیداره‌ی كار و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕایانگه‌یاند، كه مه‌زایای گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه به كرێكارانی په‌یمانكاری پێشنیارییان كردووه، له كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی مه‌عده‌نه‌كانی دیكه كه‌متره. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، سه‌ره‌ڕای دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه هیچ به‌ڕێوه‌به‌ر یان كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌م مه‌عده‌نه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار نه‌بووه و وڵامێكی ڕوونییان نه‌داوه‌ته‌وه.