كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی مێسی ته‌كنار بردسكه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ ٩هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه له ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زه‌وه ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان، پێشتر سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و رفاهی ئێجتماعی شاری بردسكه‌ن به‌ڵێنی دابوو كه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان په‌رداخت ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ر بوونی چه‌ندین ڕۆژ هێشتا په‌رداخت نه‌كراون.