ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئۆستانیی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، بۆ چه‌نده‌مین جار له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌م كرێكارانه‌ل ساڵی ٩٥وه په‌رداخت نه‌كراوه و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، هێشتا بیمه نه‌كراون.