كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران له شاری قه‌زوێن ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل كرانی كارخانه و نادیاربوونی بارودۆخی مۆتاڵباته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه هۆكاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه و به‌رپرسانی ئۆستانی به داخوازی كرێكاران بۆ ئیدامه كاری كارخانه و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیانه. ئه‌م كرێكارانه كه پێشینه‌ی ١٥ تا ٢٠ ساڵ كاریان هه‌یه ده‌ڵێن: كارفه‌رمای كارخانه به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێ، هه‌ستاوه به ته‌عتیل كردنی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانیان له كاتی سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه و ئێستا گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ك كه ده‌رگای كارخانه به‌سه‌ر كرێكاراندا ده‌بستن.