ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كۆنتۆرسازیی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل نه‌كرانی كارخانه و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئۆستانی قه‌زوێن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی كار له سه‌ری ساڵی نوێ، كرێكاران له‌گه‌ڵ داخرانی ده‌رگای كارخانه‌كان به‌سه‌ریاندا به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له به‌رامبه‌ر ئیداریه كاری ئه‌ڵوه‌ند ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: به پێی قه‌راردادێك كه كرێكاران له‌گه‌ڵ شیركه‌ت هه‌یانه، تا كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه ده‌توانن له كارخانه كار بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ته‌عتیل كردووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٦ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه.