كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان بۆجارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كارده‌به‌ستان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، ٢٤ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه نه‌بووه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.