به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، جارێكی دیكه كرێكارانی كۆنتۆر سازی قه‌زوین، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ئه‌مجاره به مه‌به‌ستی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان و له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڵێنه درووهكانی كاربه‌ده‌ستان و بیلاته‌كلیفی كاریان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئێمام جۆمعه‌ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه، تا گه‌یشتن به خواست و داخوازییه‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و درێژه‌ی پێده‌ده‌ن.