كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌ڵارێزان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت وێڕای خۆ بواردن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه و سه‌ره‌نج نه‌دان به خواسته‌كانی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات. ده‌شڵێن: به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی پێنج ساڵ، هێشتا بارودۆخی كاریان له كرێكاری وه‌رزییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی نه‌گۆڕاوه.