كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ و ١٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی درۆینه‌ی به‌رپرسان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به چالاك نه‌بوونی هێڵی كارخانه و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان، پووشپه‌ر و ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ڕێكه‌وتی ١١ی ئه‌م مانگه‌وه، ناڕازیین. شایانی باسه، له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕژیم وه‌ك سه‌هامداری سه‌ره‌كی كارخانه‌ی هێپكۆ، به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی كرێكاران له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دابوو.