كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت، كرێكاران له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌رده‌وام دواده‌خرێ. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بێجگه‌له خانه‌نشین كراوانی ئه‌م شیركه‌ته كه حقووقه‌كانیان به ته‌واوی پێ نه‌دراوه، نزیك به ٤٠٠ كرێكاریش له‌م ناوه‌نده‌دا خه‌ریكی كارن و به شێوه‌ی مامناوه‌ند بۆ ماوه‌ی ١ تا ٢ ساڵ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه.
